سیڤان سەعید. زانکۆی شانشی، چین

یەکێک لە کاراکتەرە زۆر تایبەتەکانی کولتوور و سیاسەتی چین  کە دەکرێ وەک کلیلی سەرکەوتنیش بەناوبکرێت؛ ئەوەیە کە چین زۆر چالاکانە هەوڵیداوە دونیا بناسێت و لە هزر و کولتوور و مێژووی دونیا تێبگات، بەڵام نەیهێشتووە یان نەیویستووە دونیا لە چین تێبگات. هەربۆیە زۆربەی حسابات و خەمڵاندنە سیاسیی و کولتوورییەکانی دونیا بۆ چین؛ یان بەتەواوی هەڵەن یان تارادەیەکی زۆر لە راستیی و قووڵایی ترێندە سیاسیی و کولتوورییەکانی چینەوە دوورن. ئەگەر ئەم سیاسەتەی چین تا ئەمرۆ وەک شتێکی پۆزێتیڤ لێی ڕوانرابێت؛ بێشک لەمەولا چین ناتوانێ درێژە بەو سیاسەتەی خۆیبدات. چین ناچارە چیتر خۆی نەشارێتەوە لە دونیا. ئەو پێشکەوتنە خێرایەی کە لە ئابووریی و پیشەسازییدا بەخۆیەوە دەبینێ، ناچاری دەکات لە دەرگای دونیا بدات و خۆی نمایشبکات. گژانێ (چاللێنج) ی بەردەم چین تەنیا ئەمریکایەکی زەبەلاحی بێ کولتوور و بێ مێژوو نیە، تەنانەت ئەوروپا و یەکێتییە ئابووریی و سیاسییەکەیشی نیە.  بەڵکو لەهەموویان خەتەرتر هیندستان لەلایەک و کولتووری توند ئاژۆی ئیسلامییە کە رۆژهەڵاتی ناوین دەروازەکەیەتی. هیندستان هیچ شتێکی لە چین کەمتر نیە، ئەگەر ئەمرۆ هێشتا هێزی هیندستان بە رۆشنی بەدیارنەکەوتبێ، ئەوە چین دەمێکە هەستی بە مەترسی هیند و کولتوور و مێژووەکەی و دواتریش ئابوورییە خێرا گەشەسەندووەکەیکردووە. لەم سەر و بەندەی قسەکردن لە سەر هێزێکی فرە رووی دەوڵەمەندی گڵۆباڵی وەک چین، پرسیاری ئەم نووسینە ئەوەیە کە کورد وەک کاراکتەرێکی نادەوڵەتی پەراوێزخراو لەکوێی پلان و گەشەی چیندایە؟

By Pasewan

Leave a Reply