بانكی ناوەندیی عیراق، هیچ قەرز و پێشینەیەكی رانەگەیاندووە.
دەیان هەواڵی جۆراوجۆر و لینكی پڕكردنەوەی فۆرم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتسئەپ لە چەند رۆژی رابردودا بڵاوكراونەتەوە و، تیایدا ئاماژە بە پێدانی قەرز و پاڵپشتی دارایی جۆراوجۆر دەكەن لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونی تیمی بنكۆڵكاری (پاسەوان)، بانكی ناوەندیی پێدانی هیچ بڕە پارەیەكی رانەگەیاندووە، ئەوەی هەیە تەنیا چەند قەرز و پێشینەیەكی راگەیەنراوی بانكی رافیدەینە.