تیمی بنکۆڵکاریی پاسەوان، بەدواداچوون بۆ بەڵێنی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لە دەستپێکدا بەڵێنەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران شیتەڵدەکات، کە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، دواتر دێتە سەر بەڵێنەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆتاییشدا بەڵێنەکانی تیمی وەزاریی بزووتنەوەی گۆڕان.