خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی کەرکوک، نەسەربڕدراوە و نە گورچیلەکانیشی دەرهێنراون.

دەیان پەڕە و هەژمار لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوک)، بڵاویانكردەوە، گەنجێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە گەڕەكی ئیسكانی شاری كەركوك، دوای دیارنەمانی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و، بەشێكیان دەڵێن “دوای سەربڕینی، هەردوو گورچیلەی دەرهێنراوە”، بەڵام بەپێی بەدواداچونی تیمی (پاسەوان)، دەرکەوت؛ گەنجەكە بە شێوەیەكی ئاسایی مردووە، نە سەربڕدراوە و نە گورچیلەیشی دەرهێنراوە.