رێژەی توشبووانی (شێرپەنجە) لە هەرێم، زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەکرا

 
خەڵك تازە پشووی جەژنی بەڕێكرد بوو، هەواڵێكی ناخۆش وەك پشكۆیەك خۆی كرد بەناو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و خۆشیەكانی لە بیر بردنەوە، دەیان تایتڵی ترسناك بە گوێی خەڵكیدا دران.
“شێرپەنجە پەرەی سەندووە”، “لە نەخۆشخانەی هیوا جێگە نەماوە”، “نەخۆشییەكە دەچێتە هەموو ماڵێك”، … چەندین تایتڵ لەمشێوەیە لە راگەیاندن و پەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەوە.
هەواڵەكان، دوای بڵاوبونەوەی چەند وێنەیەكی نەخۆشخانەی هیوا هاتن، لە رۆژی 17ی تەمموزدا کە ئامارێك لەگەڵی دانرابوو، رۆژی 19ی مانگیش ئامارێك بڵاوكرایەوە، بە هەمانشێوە بەرزیی رێژەی سەردانكارانی نەخۆشخانەكەی پێشاندەدا.
لینكی بابەتی یەكەمی نەخۆشخانەی هیوا:
لینكی بابەتی دووەمی نەخۆشخانەی هیوا:
بڵاوبوونەوەی وێنەكان و ئامارەكە بە زوویی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، وەكو زەنگێكی مەترسییدار و تەسەنەسەندنی نەخۆشییەكە وێناكرا.
ماڵپەری (كۆباس)، لە راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا باسی لەوەكردبوو، نەخۆشییەكە دەگاتە هەموو ماڵێك، کە تێیدا پشتی بە لێدوانی كەسانی پسپۆڕ نەبەستبوو، تەنیا هۆشدارییەكی (عەلی حەمەساڵح)ـی پەرلەمانتار بوو.
ناونیشانی راپۆرتەكەی (كۆباس):
مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هەموو هاوڵاتیانی هەرێم راگەیەنرا
دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و شێرپەنجە دەکەوێتە هەموو ماڵێکەوە
بڕوانە لینك :
لینكی پۆستەکەی (عەلی حەمەساڵح):
بڵاوكردنەوەی وێنەكە و ئامارەكە دوای زیاتر لە هەفتەیەك پشوو بوو، واتە نزیكەی 10 رۆژ بەشێكی زۆر لە چارەسەرەكان لە نەخۆشخانەكە وەستێنرابوون.
راستی هەوألەكە
د.محه‌مه‌د عەبدولوەهاب، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بە پاسەوانی راگەیاند:
ئه‌و 900 كه‌سه‌ی دوای جه‌ژن سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد بەشی زۆریان نه‌خۆشی كۆن بوون، ئه‌وانە بوون كه‌ مه‌وعیدی عیلاجیان هه‌بووه‌ و ژمارەیەكی كەمیان نەخۆشی تازە بوون.
هەروەها وتی رۆژانە بە بەردەوامی 15 نەخۆشی تازە هەیە و هەموو نەخۆشەكان تایبەت نین بە شێرپەنجە، بەشێكی زۆریان نەخۆشی خوێنیان هەیە.