
لە هەواڵی خەڵاتکردنی رۆژنامەنوسە کوردەکەدا، (سی پی جەی) باسی هەڕەشەی مەسرور بارزانی نەکردووە
ماڵپەڕى (ئەنواپرێس)، رۆژی 14ی ته‌مموزی 2022 هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به ناونیشانی (بە هۆی هەڕەشەکانی مەسرور بارزانییەوە ڕۆژنامەنوسێکی دیارى هه‌رێم خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی وەرگرت).
له دەسپێکی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: “ڕێکخراوی سی پی جەی خەڵاتی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی نێودەوڵەتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی بەخشیە ڕۆژنامەوانێکی کورد و دەڵێت: لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بە یاسا هەراسانکراوە”.
هه‌روه‌ها ماڵپەڕەکە نووسیویه‌تی: “رێکخراوەکە لە پێگەی خۆیان وتوشیەتی: بە هۆی ڕەخنەگرتن لە سەرکوتکردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ئازادیی ڕادەربڕین لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردەوە، رووبەڕووی هەراسانکردنی یاسایی بوەتەوە”.
راستیی و دروستیی ناوەرۆکی بابەتەکە:
پاش بەدواداچونی تیمی بنکۆڵکاریی (پاسەوان) بۆ راستیی ناوەرۆکی بابەتەکە، بۆی رونبۆوە، ماڵپەڕی رەسمیی کۆمیتەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان (CPJ)، سەبارەت بە هۆکاری پێدانی خەڵاتەکە بە رۆژنامەنوس نیاز عه‌بدوڵڵا، هیچ ئاماژە‌یه‌كی به ناوی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، بەڵکو ته‌نها باسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كەی كردووه، بۆیە ئه‌وه‌ی ماڵپەڕە كوردییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیادخستنه پاڵ و شێواندنی ناوەرۆکی زانیارییه‌كانه.