
سەرەتانکیی بوو، نەک مینی ڤاڵمارا
رۆژی 12ی ته‌مموزی 2022، سۆشیاڵ میدیای كوردستان 24 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا په‌یامنێره‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، مینێكی جۆری ڤاڵمارای له ده‌ربه‌ندی رانیه دۆزیوه‌ته‌وه و وەك ئاگادارییەكی بەپەلە نوسیویەتی “
ئاراس ئەمین، پەیامنێری کوردستان24 لە دەربەندی رانیە مینێکی دۆزیوەتەوە، دوای پەیوەندییکردنی بە دەزگای هەڵگرتنەوەی مینی راپەڕین، لایەنی پەیوەندیدار بە کوردستان 24 ی راگەیاند؛ ئەم مینە ترسناکە و ناوی (ڤاڵمارا)یە، داواشیکرد؛ هاووڵاتییان خۆیان لە شوێنەکە بەدووربگرن، تاوەکو تیمەکانیان مینەکە هەڵدەگرنەوە”.
دواتر پۆلیسی راپه‌ڕین له رێی په‌ڕەی رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبوک) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه مین نییه و سه‌ره‌تانكیی یه”. و لە رونكردنەوەكەیاندا هاتووە ( دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی مینێڪی مەترسیدار لە دەربەندی ڕانیە لە چەند پەیج و ئەڪاونتێك دەست بەجێ مەفرەزەیەڪی بەشی پۆلیسی فریاڪەوتنی ڕانیە بۆ ڕاستی دروستی هەواڵەڪە گەیشتنە شوێنی مەبەست لە ئەنجامدا دەرڪەوت ئەوەی پێی دەگوترا مین، مین نەبوو سەرە تانڪییەكی گەورەیە).
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنورەڪەمان ئاگادار دەڪاتەوە ڪە هیچ مەترسی تەقەمەنی و مین لە سنورەڪە لە ئارادا نیە.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی تیمی بنکۆڵکاریی (پاسه‌وان)، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ته‌نه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌كی مینی ڤاڵمارای پێوه نییه، چونكه ئەوجۆرە مینە كه به (ڤی 69) ناسراوە، تایبه‌ته به تاك، درووستكراوی ئیتاڵیایه و جگه له‌و، وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك سه‌نگاپوورییش درووستیده‌كات. كڵاوه‌ی مینه‌كه پێنج شووڵی پێوه‌یه. له ته‌قینه‌وه‌یدا ده‌بێته هه‌زار پارچه و تیره‌ی كاریگه‌ریی كوشنده‌ی مینه‌كه 25 مه‌تره و پارچه‌ی تا مه‌ودایه‌كی دوورتریش ده‌ڕوات.