مردنی رۆژانەی 30 بۆ 35 كەس زیادەڕۆیی تێدابوو

 
زانیارییه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار دابان محه‌مه‌د له ‌باره‌ی مردنی 30 بۆ 35 كه‌س له‌ رۆژێكدا زانستیی نه‌بوو، وەکچۆن زیادەرەویی تێدا بوو، به‌ڵام هۆشدارییه‌كانی له‌باره‌ی نه‌مانی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكیی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌ ڕاست بوون.
دکتۆر دانا حه‌مه‌باقی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ بۆ پاسەوانی روونكردەوە كە هه‌فتانه‌ 30 بۆ 35 نه‌خۆشی كتوپڕ ده‌هێنرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و شه‌به‌كه‌‌ و باڵۆنیان بۆ ده‌كرێت، واته‌ له‌ رۆژێكدا تا ئه‌وپه‌ڕی شه‌ش حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ هەیە.
رەتیشیکردەوە كە رۆژانە 30 بۆ 35 كه‌س بمرن، چونكه‌ رۆژانه‌ ئه‌وه‌نده‌ حاڵه‌تی كتوپڕ ناهێنرێنە‌ نه‌خۆشخانه‌کە.