نه گۆشتی گوێدرێژ بوو، نه چێشتخانه‌یه‌كیش به‌و ناوه‌وه هه‌بوو.
رۆژی 12ی تەمموز، له ده‌یان په‌ڕەی سۆشیاڵ میدیای کوردیی، هەواڵێك بڵاوكرایه‌وه، گوایه چێشتخانەیەک بە ناوی (بەڕێز) لە شارۆچکەی (زەرایەن) داخراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆشتی گوێدرێژی كردووه به كه‌باب و قۆزیی.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوو، چێشتخانەی بەڕێز لە شارۆچکەی زەرایەن داخرا، لەلایەن تیمەکانی چاودێریی تەندروستیی بەهۆی ئەوەی پابەندیی رێنمایی تەندروستیی نەبووە و گۆشتی گوێدرێژی کردووە بە کەباب و تکە و قۆزیی و لەفە و، بە کڕیارەکانی فرۆشتووە.
هه‌واڵه‌كه، به هه‌مان تێكست و ناوه‌ڕۆك له ژماره‌یه‌ك زۆر په‌ڕە و هەژمار بڵاوكرابوه‌وه.
راستیی و دروستیی هەواڵەکە:
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵه‌كه له ده‌یان په‌ڕەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن، هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند: “هیچ چێشتخانه‌یه‌ك له سنوره‌كه نیه ناوی به‌ڕێز بێت و سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه ناڕاسته.”
هه‌روه‌ک، ئه‌و وێنه‌یه‌ی پەڕه كوردییه‌كان لەگەڵ ئەو ساختەهەواڵەدا دایانناوە، له پەڕەیەكدا به ناوی (أهالي محافظة ديالى) دانراوه و، لەوێش باسی له ده‌ستگیركردنی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كراوه، گوایه گۆشتی گوێدرێژی به‌كارهێناوه. ئەو هەواڵەش هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو.