
هاشتاگەكە وانەبوو.. لە بادینان ئاينی ئیسلام ئازادە
لە چەند پەڕە و دامەزراوەیەکی راگەیاندنی ناوچەی بادینان، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، لە بادینان ئاینی ئیسلام قەدەغەیە و ئاینی زەردەشتیی ئازادە، بەڵام ڕاستییەکەی وانەبوو.
لەو پەڕانەدا، هاشتاگێك بە ناونیشانی، “ل بادینان زەرەدەشتیەت_ئازادە_ئیسلام قەدەغە!” راگەیەندرا و، سەدان كەس لایك و كۆمێنتیان لەسەر نووسی.
ڕاستیی و دروستیی بابەتەكە:
هاشتاگی ل بادینان زەرەدەشتیەت_ئازادە_ئیسلام قەدەغە! پەیوەندیی بە مۆڵەتنەدانی رێكخراوێكەوە هەبوو بە ناوی (تبیان)، كە تایبەتە بە (قورئانخوێندن)، بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە باسلەوەدەكەن، سەرەڕای ئەوەی رێكارە یاساییەكانیان گرتوەتەبەر و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان رەزامەندیان دەربڕیوە، بەڵام ئاسایشی زاخۆ مۆڵەتی كاركردنیان پێنادات.
مەلا سەعد گوڵی، بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ، رۆژی 15ی تەمموز، لە رونكردنەوەیەكدا ڕەتیكردەوە، ئاینی ئیسلام لە بادینان قەدەغە بێت و زەردەشتیی ئازاد بێت. ئەو باسیلەوەشكردووە، رۆژانە سێ هەزار قوتابی لە زاخۆ قورئان دەخوێنن و ئەگەر رێكخراوی (تبیان) نەكرابێتەوە، بەڵام بنكەی دیكە هەن، لە نمونەی بنكەی (جودی و قەڵەم).