هەواڵی خراپیی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و برادۆستییەکان ساختە دەرچوو.
په‌یجی گاسن، كه بایه‌خ به روانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دات له سۆشیال‌میدیادا و زیاتر له 77 هه‌زار لایكی هه‌یه، رۆژی (7ی ئاب/ ئۆگستی 2022)، پۆستێكی كردووه، به ناونیشانی (بنەماڵەی كەریم خانی برادۆستی بۆچی ئامادەنەبوون پێشوازی لەبافل تاڵەبانی بكەن؟).
په‌یجه‌كه له هه‌واڵه‌كه‌یدا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بۆ پشتڕاستی قسه‌كانی ناونه‌بردووه و باسی له‌وه‌كردووه، ((هەفتەی رابردوو دوابەدوای سەردانی بافل و قوباد بۆ هەولێر ویستویانە سەردانی بنەماڵەی كەریم خانی برادۆستی بكەن،بەڵام لەلایەن ئەو بنەماڵەیەوە پێیان راگەیەندراوە كەئامادەنین پێشوازیان لێبكەن)).
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خانی برادۆست روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و هه‌واڵه‌یان به ناڕاست وه‌سفكردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه:
هەواڵێکی چەواشەکاری لەسەر پەیوەندییەکانی بنەماڵەی برادۆستەکان و بنەماڵەی مام جەلال بڵاوکراوەتەوە.
گوایە برادۆستەکان نیگەرانین لەبەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، پەیوەندییەکانی برادۆستەکان و بنەماڵەی تاڵەبانی پەیوەندییەکی مێژووییەو درێژکراوەی ئەو پەیوەندییە توند‌و تۆڵەیە کە لەنێوان جەنابی مام جەلال و میری گەورەی برادۆستەکان هەبووە.