
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناردوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
رۆژی ١ی ئاب، کۆمەڵێ دەزگای راگەیاندنی کوردیی و عەرەبیی بڵاویانکردەوە؛ گوایە وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له ترسی خۆپیشاندانه‌كان، فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناردوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ساختەهه‌واڵه‌كه، یه‌كه‌مجار له ماڵپه‌ری (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاوكرایه‌وه و، دواتریش لە هەریەکە لە (وكالة انباء مستقلة، رادیو الغد) و چەند ماڵپەڕ و پەڕێکی فەیسبوک.
هاوکات، له میدیا كوردییه‌كانیشدا، (ماڵپه‌ری باس نیوز) بە سەردێڕی (بەپەلە)، هەمان زانیاریی ناڕاستی، بە مانشێتی دیکەی وروژێنەرەوە بڵاوکردبۆوە.
له پۆسته‌كه‌ی (باس نیوز)دا هاتبوو: دۆخی عێراق گه‌یشته لێواری ته‌قینه‌وه.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق، ده‌نگۆكه‌ی ره‌تكرده‌وه و، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوای لە راگەیاندن و تۆڕەکانی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتیی كرد، “لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکاندا وردتر بن، بە بەرپرسیارێتیی ئاکاریی و پيشەیی و نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن، لەبەر بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان، زیان بە بەرژەوەندیی گشتیی نەگەیەنن.”