پرۆژەی دانانی کامێرای هاتوچۆ لە لایەن کۆمپانیای تایبەتەوە گەیشتووەتە هاتوچۆی سلێمانی.

پاش نۆ مانگ، پرسی دانانی كامێرای هاتوچۆ لەلایەن كۆمپانیای تایبەتەوە لەنێوان شارەكاندا، جارێکی تر بوەوە باسوخواسی گەرمی میدیاکان و شەقام. ئەمجارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هاتە سەرخەت. هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆش، بوونی پرۆژەیەكی لەو شێوەیە رەتناكاتەوە. بەڵام، (پاسەوان) لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی: “بەهۆی ترسی ناڕەزایی و كاردانەوەی هاوڵاتیانەوە، نایانەوێت بەمزوانە بخرێتەكار.