
پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر لەجیاتی “رێنمایی” “یاسا” ده‌رده‌كات
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی یاسای هه‌بێت، ژماره‌یه‌ك “یاسا”ی تایبه‌تی به هاتوچۆ له شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر، ده‌ركرد.
رۆژانی 15 و 16ی ته‌مموزی 2022، پەڕەی فه‌رمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبوک) دووجار ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه 14 “یاسا”ی تایبه‌ت به هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تریی هه‌ولێر له خۆگرتبوو. ئه‌مه له كاتێكدا به‌پێی یاسا به ته‌نیا په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی یاسای هه‌یه.
به‌پێی ماددەی (٢)ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پەرلەمان لـە هەرێمـدا، بـاڵاترین دەسـەڵاتی یاسـادانان و چـاودێرییكردنە، مەرجەعی سیاسیی و یاساییە.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌شی ژماره 24ی (یاسای ژماره 89ی ساڵی 2004ی هاتوچۆ)، ده‌سه‌ڵات دراوه به وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ كه بڵاونامه و رێنمایی ده‌ربكه‌ن، له كاتی پێویستی جێبه‌جێكردنی یاساكه، نه‌ك ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ربكه‌ن.
لەمبارەیەوە، تيمى بنكوڵكاریی (پاسه‌وان)، په‌یوه‌ندیی به چه‌ند شاره‌زاییه‌كی یاساییه‌وه كرد، ئه‌وانیش جه‌ختیان كرده‌وه، به هیچ جۆرێك پۆلیس ناتوانێت یاسا ده‌ربكات، به‌ڵكو تەنها دەتوانێت رێنمایی دەربکات، بۆ جێبەجێکردنی یاساكانی خۆیان، بەڵام ئەویش دەبێ بە واژۆی وەزیر بێ و، پێچه‌وانه‌ی یاسای هاتوچۆ نه‌بێت.