ڕووداوەكەی نزیک گراند ملنیۆم تەقینەوە نەبوو

 
ڕووداوەكەی رۆژی ٢٣ی تەمموز تەقینەوە نەبوو، بەڵكو سوتانی كۆگایەكی کەلوپەلی كارەبایی بوو لە گەڕەكی بەختیاریی شاری سلێمانی، هەروەها هەمان رۆژیش، تەكسییەك لە شەقامی سالم سووتا بوو، بەڵام كۆمەڵێك هەژمار و پەیج لە فەیسبووك وا بڵاویان كردەوە كە تەقینەوە روویداوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ھیچ تەقینەوەیەک لە سلێمانی رووینەداوە، بەڵکو ئۆتۆمبێلێک لەلای پردی خەسرەو خاڵ گڕی گرت، لە گەڕەکی بەختیاریش کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی سوتاوە.