پوختەی توێژینەوەكە:
ئەو بابەتەی ئەم توێژینەوەیە تاوتوێی دەکات، بە یەكێك لە بابەتە جێبایەخ و مشتومڕهێنەکان هەژماردەكرێت،
كە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە (Misinformation )و زانیاریی هەڵبەستراو (Disinformation)ـە لە رێگەی ئامرازە
کۆنباو (تقلیدی)ـیەکان و سەکۆکانی تۆڕەکانی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتییەوە ( Social Networking .)
لەم روانگەیەشەوە، توێژەران بە دوای رونکردنەوەی کاریگەریی بڵاوکردنەوەی ئەو دو جۆرە زانیارییە لەسەر ژینگەی
هەواڵ زانیاریی، یان دۆزینەوەی رۆڵی ئامرازەکانی راگەیاندن لە باڵوكردنەوەی ئەو زانیارییانە لە سەروەختی هەڵبژاردن
و تەنگژە جیاوازەکان، وەک پەتای ڤایرۆسیی كۆرۆنا (19-COVID )لە هەرێمی كوردستاندا دەگەڕێن و، بۆ ئەمەیش
مشتە (Sample)ـیەکیان لە هاونیشتمانانی هەرێمی کوردستان بە نمونە وەرگرتوە.
هاوكات، توێژینەوەیەكی پهسنکاریى (وەسفی)ـیەو، رێباری (روپێوكاریی)ـیشی تێدا بەكارهاتوە، لەپێناو هێنانەدیی
ئەو ئامانجانەی كە دەیەوێت بەدیانبهێنێت، ئەویش لە رێگەی پێوانەكردنی رای وەرگرانی ئامرازەکانی راگەیاندن و
بەکارهێنەرانی ئەو سەکۆیانە بۆ هەردوو رەگەزی (نێر) و (مێ) كە (١٠٠١ )كەسیان وەرگیراون.
لە كۆتایی توێژینەوەكەیشدا، توێژەران بە چەند دەرەنجامێك گەیشتون، لەوانە: بڵاوكردنەوەی “زانیاریی هەڵە” و
“زانیاریی هەڵبەستراو” لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو رو لە هەڵکشانە و وەک
جۆرێک لە دیاردەی لێهاتوە، بەمەیش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێم دروستکردوە.