ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانی یان ئاسایشی دەوڵەت دادەنرێ ، بەرقراربوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرنگی له پەرەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە هەیە. لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، کە جیهانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە، ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە زۆربەی کۆمەڵگەکان کەوتووەتە ژێر هەڕەشەو مەترسییەوە، ڕاگەیاندن بە ئامرازە جۆراو جۆرەکانی ڕۆڵی گەورەی لە دروستکردنی مەترسی و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا هەیە، هەر بۆیە لە زۆرێک لە وڵاتان بەڕێگەی یاسا هەوڵیان داوە سنورێک بۆ ڕاگەیاندن و کارکردنی میدیاکار و ڕۆژنامەوان دیاری بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەتایبەت وەک ئامرازێکی نوێی ڕاگەیاندن مەترسییەکانی سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی زیاتر کردووە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیەش هەوڵدانە بۆ زانینیی ڕادەی مەترسییەکانی فەیسبووک لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەت.
تەواوی توێژینەوەكە: