ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (رۆڵی میدیای نوێ لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، پێگە ئەلیکترۆنییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنەکان بە نموونە) هەوڵێكە بۆ زانین و دەرخستنی رۆڵی میدیای نوێ و بە تایبەتیش پێگە ئەلیکترۆنییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنەکان لە بازاڕداریی سیاسیی بۆ حیزبە سیاسییەکان، لەبەر ئەوەی بازاڕداریی سیاسیی رۆڵێكی گرنگی لە برەودان بە حزبە سیاسییەكان و پەیام و سەركردەكانی هەیە، حیزبە سیاسییەکانیش بۆ ئەوەی گەشەبکەن و بمێننەوە پێوەستییان بە بازاڕداریی هەیە.
رۆڵى میدیاى نوێ لە بازاڕداریى سیاسیی بۆ حزبە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان