ئامادەکردنى دانا جەمیل
پێشەکى:
هەڵمەتى هەڵبژاردن گرنگترین قۆناغى رێکارەکانى هەڵبژاردنە و لە رێگەیەوە کاریگەرى لەسەر دەنگدەر دروست دەکات و تارادەیەک زەمانەتى بردنەوەو دۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، لە بوارى هەڵبژاردندا سێ جۆر هەڵمەتى هەڵبژاردن هەیە کە بەناسەرکەوتوو دانراوە کە بریتین لە:
جۆرى یەکەم: لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکەدا پەیامێکى قەناعەت پێکەرى نییە بۆ دەنگدەر، هەروەها لە پەیامەکەدا هیچ بیرۆکەیەکى روون نییە کە دەنگدەر بتوانێت بڕواى پێبکات، لەبەر ئەوە ئەم جۆرە کەمپینە هەر لەسەرەتاوە بە ئاراستەیەکى هەڵەدا دەروات و هیچ کاریگەرییەکى نابێت
جۆرى دووەم: هەڵمەتى هەڵبژاردنەکە پەیام و بیرۆکەو پرۆژەى قەناعەتپێکەرى هەیە بۆ دەنگدەر، بەڵام کێشەى سەرەکى ئەوەیە کە پلانێکى بەرپرسیارانەو میکانیزمى گونجاو نییە بۆ گەیاندنى پەیامەکە بە دەنگدەر، ئەم جۆرە کەمپینە تەنها دەبێتە هۆى بە فیرۆدانى کات و پارەو بێهیوابونى ئەنجامدەرانى کەمپینەکە ، ئەم جۆرە لە کەمپین بەهۆى نەبوونى پلانەوە وادەکات کە ئەنجامدەرانى زیاتر بە هۆکارى دەرەکییەوە خەریک بن وەک لە گەیاندنى پەیامەکە.
جۆرى سێهەم: لەم جۆرەیاندا هەڵمەتەکە پەیام و بیرۆکەو پلانى رون و گونجاوى هەیە بەڵام ئەنجامدەرانى کەمپینەکە کارى جدى ناکەن بۆ گەیشتن بە دەنگدەر، ئەمەش هیچ سودێکى نابێت و بە کەمپەینى تەمەڵ ناودەبرێت.
بەڵام هەڵمەتى هەڵبژاردنى سەرکەوتوو کاتێک دەبێت کە لە کاتى گونجاودا پەیامەکە بگەیەندرێتە دەنگدەران و بەپێى پێویست گەشەى پێبدرێت و پلانێکى بەرپرسیارانە هەبێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دەنگدەردا، لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵ دەدەین پلان بۆ ئەنجامدانى کەمپینێکى سەرکەوتو دابرێژین کە گرنگترین قۆناغەکانى دانانى پلانى کەمپینێکى سەرکەوتوو بریتین لە