رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كەپاش نزیكەی یەك ساڵ لەگفتوگۆ مانەوە لەنێوان ململانێی هێزە سیاسیەكاندا، سەرئەنجام رۆژی شەممە بەرواری 24/10/2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابەشكاری بازنەكانی هەڵبژاردنی بۆ شانزە پارێزگا تەواو كردو، دەنگی لەسەردرا، پاشان دوو ڕۆژ دوای ئەوە، هەردوو پارێزگا موسڵ و كەركوك رۆژی دوو شەممە بەرواری 26/10/2020 دەنگ لەسەر دیاریكردنی خشتەی ئەو دوو پارێزگایەش درا، دواتر رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار کرا و بۆ واژووكردن و بڵاوكردنەوەی لەرۆژنامەی فەرمی وەقائعی عێراق، ئێستا یاساکە لە ڕۆژنامەی وقائعی عێراق بە ژمارە(٩) ی ساڵی ٢٠٢٠ پەسەند کراوە و بڕیارە لە تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.