ئەو جوگرافیایەی نیشتیمانی عەرەبی تێیدا هەڵکەوتووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریکا ، بەوە ناسراوە کە وشکە ، ڕووباری کەمە ،ڕێژەی باران و بەفر تێیدا کەمترە لە جەمسەرەکانی دیکەی گۆی زەوی ، هەروەها پلەی گەرما تیایاندا بەرز و ئاستی هۆشیاری حوکمڕانییان وەکو پێویست نیە،عێراق بەهۆی بوونی هەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتەوە بەیەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت لە ڕووی سەرچاوەی ئاوییەوە بەڵام فاکتەری دەرەکی و ناوخۆیی عێراقییەکانی تووشی تینوێتی کردووەو بەسەدان هەزار کەس بەهۆی نەبوونی ئاوی پاکەوە ئەناڵێنن ووڵاتەکە تووشی گەرم بوون و بیابان بوون بووە و جوتیارەکانیشی ڕووبەڕووی کۆچ و نەداری بوونەتەوە، ئەم پەیپەرە ئەکادیمییە پرسیار ئەخاتە سەر نەبوونی دیدگایەک بۆ ستراتیژی بەڕیوەبردنی ئاو ، لەو نێوانەشدا پرسی هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمایەتی و پرۆگرامی هۆشیاری گشتی بەهەند وەرگرتووە بەرامبەر مەترسی وشک بوون و کەم ئاویی لە عێراق.