لەدوای کەمبوونەوەی هێز و ئاستی کاریگەریی مێدیای کلاسیک بەهەموو جۆرەکانییەوە، بۆ هەموو چین و دەستەکانی ناو کۆمەڵگا مێدیای نوێ بووە سەرچاوەیەکی گرنگ، گومانی تێدانییە کەسایەتییە سیاسییەکانیش بەدەرنەبوون لەو کاریگەرییانە و راستەوخۆ مێدیای نوێ رۆڵی هەبووە لە دەرخستن و تۆخکردنەوەی کار و چالاکییەکانیان، بەتایبەتیش پەرلەمانتاران، کە ئێستا هۆکارێکی بەهێزی مێدیایی بۆ هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتن و جێکردنەوەی پەرلەمانتاران لەناو کۆمەڵگادا بریتییە لە مێدیای نوێ