له‌گه‌ڵ پێكهێنانى هێزى سه‌ربازیى (حه‌شدى شه‌عبى) له‌عێراق دا، میدیاى ئه‌لیكرتۆنى كوردى به‌گشتیى و ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكرتۆنى(خه‌ندان) به‌تایبه‌تى؛ هه‌واڵ و زانیارى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بڵاوكرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ململانێ و گرژییانه‌ى ناوبه‌ناو له‌سنورى ناوچه جێناكۆكه‌كانى پارێزگاكانى كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له‌نێوان ئه‌وهێزه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه كوردییه‌كان له‌لایه‌ك و هاوڵاتیانى كوردنشینى ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌كى تر دروست ده‌بوو. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ر هه‌وڵیداوه جۆرى ئه‌و وێنایه بدۆزێته‌وه، كه میدیاى ئه‌لیكرتۆنى كوردى له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى لاى خوێندكارانى زانكۆ دروستیكردووه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى وەڵامى زانستى بۆ چه‌ندین پرسیارى تر. توێژینه‌وه‌كه به‌سه‌ر سێ باس‌دا دابه‌شبوه، له‌باسى یه‌كه‌مدا لایه‌نى مه‌نهه‌جى توێژینه‌وه‌كه
خراوه‌ته‌ڕو، له‌باسى دووهه‌میشدا؛ باس له حه‌شدى شه‌عبیى، پێكهێنانى، پێكهاته‌كانى كراوه، لێره‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى قسه‌كردنه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كى نوێ، كتێب و سه‌رچاوه‌ى زانستیى چاپكراو به‌رده‌ست نیه یاخود ده‌گمه‌نه، بۆیه؛ به‌ناچارى به‌پێى پێویستى توێژینه‌وه‌كه ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكرتۆنیه باوه‌ڕپێكراو و فه‌رمیه‌كان، وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهاتون، له‌باسى سێهه‌مى توێژینه‌وه‌كه‌دا؛ باس له وێناكردن به‌جۆر و تایبه‌مته‌ندى و ڕۆڵى ئامرازه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌دروستكردنیدا كراوه ، پێش كۆتاییش به‌كورتى باس له‌میدیاى ئه‌لیكترۆنیى و میدیاى ئه‌لیكرتۆنى كوردى كراوه، له‌كۆتاییشدا؛ ئه‌نجامى فۆرمى ڕاپرسی توێژینه‌وه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیدا به‌رجه‌سته بووه، ئه‌وانیش: به‌كارهێنانى میدیاى ئه‌لیكرتۆنى، میدیاى ئه‌لیكرتۆنى كوردى و حه‌شدى شه‌عبى