توێژه‌رانی بواری ڕۆژنامه‌وانی پێیان وایه كه داهاتووی كاری ڕۆژنامه‌وانی له جۆری بنكۆڵكاریدایه چونكه پێداویستی هه‌ستانه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌شاری سلێمانی به‌تایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌كی زۆر له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی (بینراوو بیستراوو خوێنراو) هه‌تا ئیستاش هه‌نگاوێكی دیار و به‌رچاو به‌ره‌و ئه‌م جۆر‌و مۆدێله له كاری ڕۆژنامه‌وانی نه‌نراوه بابه‌ت و كێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تاوتوێی پرسێك ده‌كات كه ئه‌مه ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاپكراوه‌كانی شاری سلێمانی بابه‌ت وپرسی زۆریان وروژاندووه وژماره‌یه‌كى زۆر له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان كاریان تێدا كردووه
به‌ڵام تا ئیستاش بابه‌تی بنكۆڵكاری گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ر هه‌وڵده‌دا، یه‌كه‌م تیشك بخاتە سه‌ر ئه‌رك و بایه‌خی ئیشی ڕۆژنامه‌وانی بنكۆڵكاری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، و دووه‌م: خستنه‌ڕووی ڕۆڵ و بایه‌خی ئه‌م پیشه‌یه له‌دیدگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا میدیاییه‌كانه‌وه توێژینه‌وه‌كه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه: به‌شی یه‌كه‌م بریتیه له میتۆدنامه: ( گرنگی ، كێشه، ئامانج توێژینه‌وه‌ی پێشووتر..) سه‌باره‌ت به‌توێژینه‌وه‌كه. به‌شی دووه‌م پێك دێت له دوو باس: باسی یه‌كه‌م بریتیه له: مێژوو و تێگه‌یشتن، چه‌مك وپێناسه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی بنكۆڵكاری، باسی دووه‌م بریتیه له: ئه‌رك وبایه‌خی ئیشی ڕۆژنامه‌وانی بنكۆڵكاری، وجیاوازی نێوان ئیشی بنكۆڵكاری وئیشی ته‌قلیدی، هه‌روه‌ها سودی میدیای نوێ له‌جێبه‌جێكردنی ئیشی بنكۆڵكاریدا، پێداویستی و پێوه‌ره‌كانی (ڕۆژنامه‌نووسی بنكۆڵكار). هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه ته‌رخان كراوه بۆ به‌شی پراكتیكی توێژینه‌وه‌كه و ده‌رهێنانی ڕێژه‌و و شیكردنه‌وه‌ی بیروڕای سامپڵی توێژینه‌وه‌كه.
تەواوی توێژینەوەكە: