خزمەتگوزاری

بواری خزمەتگوزاری

سیاسەتی گشتی

سیاسەتی گشتی و چاکسازییە جەوهەریەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاڵۆزن. ئەمەش سەرەڕای یارمه‌تیدانی لەلایەن   کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه‌وه بۆ بەهاناوەچوونی حکومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشكردنی ئەدای حوکمڕانی و داڕشتنی سیاسەت.

لەم نێوەندەدا پاسەوان لە رێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیانەوە رێبازێكی نوێ بۆ پێشخستنی سیاسەتە گشتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەبەر، پاسەوان بڕوای وایە چاكسازییەكان پشتبەستوو بە ئەنجامی توێژینەوەكان بەرهەمداردەبن.

ژینگە

بابەتێكی بایەخدار لە چوارچێوەی سیاسەتەگشتییەكاندا بەلای پاسەوانەوە بریتییە لە پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لە كارەساتە ژینگەییەكان.لە پەتای كۆرۆناوە فیێربووین كە دەتوانین بەخێرایی خۆمان بگونجێنین و بگۆڕێین لەگەڵ دۆخی نوێی ژینگەییدا، تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامەكانیش دژواربن، بەڵام هێشتا دەتوانین بۆ ماوەیەك چەند هەفتە یان چەند مانگێك دامەزراوە گشتییەكان دابخەین و خۆمان لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان داببڕین و ئەگەر پێویست بكات شێوازی ژیانمان بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕین، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە هانده‌ری گۆڕانکارییە ئاساییه‌كان لەناوماندا ده‌شێت هه‌بن، هەر بۆیە، زانیاری بەنرخ و تێڕوانین و داتاكان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی گرنگن بۆ پاسەوان.

هەڵبژاردنەکان

ئەگەر حكومڕانیی تەندرووست لەرێگەی سیستمی دیموكراسییەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردن داینامۆی ئەو حكومرانییەتەیە، هەڵبژاردن سیستمی هاوسەنگییە، لە رێیەوە توانا و دەسەڵات دەدات بە هاوڵاتییان كە دەسەڵات هەڵبژێرن و بەهەمان شێوەش لەسەر دەسەڵات لایانبەرن ئەگەر وەڵامدەرەوەی خواستەكانی هاوڵاتییان نەبوون.

لەم سۆنگەیەوە پاسەوان بایه‌خێكی زۆر ئه‌دات بە ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی ناوخۆیی و شیكردنه‌وه‌ی داتای هەڵبژاردن. زانیارییه‌كان پۆلێن ده‌كات بۆ ده‌رئه‌نجامی زرنگانه و ئەنجامەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مافەکانی مرۆڤ

بابەتەكانی مافی مرۆڤ و ژینگە پارێزی، بەشێوەیەكی تەواو نزیك پەیوەستن بەیەكەوە و رووداوە ژینگەییەكان كاریگەریی تەواو لەسەر مافەكانی مرۆڤ دروست دەكەن.

داكۆكیكردن مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەولەویەتی پرۆژەو توێژینەوەكانی پاسەوانە.

تێكچوونی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی

ئەگەر راگەیاندنی بەرپرسیار و راستگۆ و راستەقینە گرنگی زۆری هەبێت بۆ كۆمەڵگە، ئەوا هەڵمەتەكانی بەلارێدابردنی بەمەبەست زانیاریی ساختە و چەواشەكارانە، تەواوی كۆمەڵگە دەشێوێنێت، كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی فراوان تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تەنیوەو میدیا فەرمییەكانیش لە هەرێمی كوردستان و عێراق بوون بە بەشێك لەم پرۆسەیە،  هەر ئەمەشە پاسەوان رێكخستنەوەی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا كردووەتە بچینەی پرۆژە و كارەكانی و لەرێگەی توێژینەوەی بەردەوام و چاودێریكردنی ژینگەی گشتی هەواڵ و زانیارییەوە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی دەكات و زیانەكانی ساختەهەواڵ دەخاتە روو.

ڕاگەیاندن

ئەگەر هەڵبژاردنەكان ئامرازی بەدیهێنەری دیموكراسی بن، ئەوا راگەیاندنی بەرپرسیار دەبنە بزوێنەری ئەو ئامرازانە بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەكی باشتر.راگەیاندنەكان هۆكارگەلی گرنگن و بەدەسەڵاتی چوارەم ناودەبرێن، ئەوان هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە تا دڵنیابن لەوەی كه‌سانی گونجاو هەڵبژێرن لەپێناو چەسپاندن و دروستكردنی بڕیاریی دروست بەرەوە دوارێژێكی باشتر بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق.

شیکارییەکانمان

بڵاوکراوەکان

ڕۆڵی پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیدا

ڕۆڵی پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیدا

ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات پەیوەندی نێوان چەمکەکانی (پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی، هۆشیاری سیاسی، پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی) بدۆزێتەوە، پاشان ئاماژە بە سەرهەڵدانی پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی کاریگەری و گرنگی ڕۆڵیان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان...

خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ڕۆژنامەگەریی عێراق لە سەردەمی عوسمانیەوە تا سەرەتاکانی کۆماری سێیەم

خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ڕۆژنامەگەریی عێراق لە سەردەمی عوسمانیەوە تا سەرەتاکانی کۆماری سێیەم

مێژوی ڕۆژنامەگەری عێراق دەگەرێتەوە بۆ کۆتاییەکانى حوکمرامی عوسمانى و بەچەندیت قۆناغى تر دا تێپەریوە، کە لە هەرقۆناغەدا خەسڵەت و سیمای تایبەتی خۆی هەبووە و بە گوێرەی سیستمی سیاسی و حوکمرانی ئەو قۆناغانە ئەرکی سەرەکی رایکردوە . ئەم تۆژینەوەیە دەریخستوە، رۆژنامەگەری...

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و مەترسییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و مەترسییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی

ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانی یان ئاسایشی دەوڵەت دادەنرێ ، بەرقراربوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرنگی له پەرەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە هەیە. لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، کە جیهانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە، ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە زۆربەی کۆمەڵگەکان کەوتووەتە ژێر...

ڕۆژنامە نووسی لۆکاڵی لە باشووری کوردستاندا

ڕۆژنامە نووسی لۆکاڵی لە باشووری کوردستاندا

ئەم توێژینەوەیە بابەتێک تاوتوێ دەکات کە تائێستا لە کەمترین ئاستی خۆیدا توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا دەستیان بۆ نەبردووە بایەخیان پێی نەداوە ، ئەو بابەتەش (ڕۆژنامەنوسی لۆکاڵییە) ، ئەگەرچی لە هەندێ کاتی مێژوویدا ئامادەبوونێکی بەرچاوی هەبووە ، هەروەک لە ئازاری 1991 دا...

ئاستى جێبه‌جێكردنى ياساى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانيارى

ئاستى جێبه‌جێكردنى ياساى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانيارى

ئەو راپۆرتەی بەردەستت بریتیە لە راپۆرتی هەڵسەنگاندن و شیكاری بۆ یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، چاودێری و لێكۆڵینەوە لە ئاستی جێبەجێ كردنی كراوە، ئاستەنگەكانی بەردەم یاساكە روونكراوەتەوە وەك ئاشكرایە حكومەتێكی شەفاف و هاوڵاتی خاوەن زانیاری دوو...

ڕۆڵى میدیاى نوێ له بڵاوكردنەوەى تیرۆرى ئەلكترۆنیدا

ڕۆڵى میدیاى نوێ له بڵاوكردنەوەى تیرۆرى ئەلكترۆنیدا

میدیـا ڕۆڵێكـى گرنـگ دەبینێـت لـه بڵاوكردنـەوەى هـەواڵ و شــیكردنەوەى ڕووداوەكانــدا، هەروەهــا كاریگــەرى زۆری لەســەر ڕایگشــتى و ئاڕاســته هزرییەكانــى جەمــاوەرى وەرگــر دروســت دەكات، ئــەم كاریگەرییــه ئەرێنــى دەبێــت ئەگــەر پەیامەكانــى ڕاســتگۆیی و بابەتــى...

میدیا

ڤیدیۆ تایبەتەکان

ڕاپرسی

ڕای گشتی

Elections

فۆڕمی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ

بەشداربوی بەرێز:

لەماوەی ساڵی رابردوودا رێكخراوی پاسەوان بەشێوەیەكی سەرەكی پرۆژەی ساختەهەواڵی كردووە بە پێشەنگی كارەكانی كە تایبەتە بە بەدواداچوون و ساغكردنەوەی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا فەرمییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، راستییەكان بۆ هاوڵاتییان دەخاتە روو.

ئەم فۆرمە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ و خوازیارین لە دیدی بەڕێزتانەوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەكە بكەین و لەرێی سەرنجەكانی ئێوەوە بتوانین پرۆژەكە بەرەوە پێش ببەین.

سوپاستان دەكەین ئەگەر لە رێگەی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەوە چەند خولەكێك لەكاتی خۆتانمان پێببەخشن.