خزمەتگوزاری

بواری خزمەتگوزاری

سیاسەتی گشتی

سیاسەتی گشتی و چاکسازییە جەوهەریەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاڵۆزن. ئەمەش سەرەڕای یارمه‌تیدانی لەلایەن   کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه‌وه بۆ بەهاناوەچوونی حکومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشكردنی ئەدای حوکمڕانی و داڕشتنی سیاسەت.

لەم نێوەندەدا پاسەوان لە رێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیانەوە رێبازێكی نوێ بۆ پێشخستنی سیاسەتە گشتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەبەر، پاسەوان بڕوای وایە چاكسازییەكان پشتبەستوو بە ئەنجامی توێژینەوەكان بەرهەمداردەبن.

ژینگە

بابەتێكی بایەخدار لە چوارچێوەی سیاسەتەگشتییەكاندا بەلای پاسەوانەوە بریتییە لە پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لە كارەساتە ژینگەییەكان.لە پەتای كۆرۆناوە فیێربووین كە دەتوانین بەخێرایی خۆمان بگونجێنین و بگۆڕێین لەگەڵ دۆخی نوێی ژینگەییدا، تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامەكانیش دژواربن، بەڵام هێشتا دەتوانین بۆ ماوەیەك چەند هەفتە یان چەند مانگێك دامەزراوە گشتییەكان دابخەین و خۆمان لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان داببڕین و ئەگەر پێویست بكات شێوازی ژیانمان بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕین، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە هانده‌ری گۆڕانکارییە ئاساییه‌كان لەناوماندا ده‌شێت هه‌بن، هەر بۆیە، زانیاری بەنرخ و تێڕوانین و داتاكان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی گرنگن بۆ پاسەوان.

هەڵبژاردنەکان

ئەگەر حكومڕانیی تەندرووست لەرێگەی سیستمی دیموكراسییەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردن داینامۆی ئەو حكومرانییەتەیە، هەڵبژاردن سیستمی هاوسەنگییە، لە رێیەوە توانا و دەسەڵات دەدات بە هاوڵاتییان كە دەسەڵات هەڵبژێرن و بەهەمان شێوەش لەسەر دەسەڵات لایانبەرن ئەگەر وەڵامدەرەوەی خواستەكانی هاوڵاتییان نەبوون.

لەم سۆنگەیەوە پاسەوان بایه‌خێكی زۆر ئه‌دات بە ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی ناوخۆیی و شیكردنه‌وه‌ی داتای هەڵبژاردن. زانیارییه‌كان پۆلێن ده‌كات بۆ ده‌رئه‌نجامی زرنگانه و ئەنجامەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مافەکانی مرۆڤ

بابەتەكانی مافی مرۆڤ و ژینگە پارێزی، بەشێوەیەكی تەواو نزیك پەیوەستن بەیەكەوە و رووداوە ژینگەییەكان كاریگەریی تەواو لەسەر مافەكانی مرۆڤ دروست دەكەن.

داكۆكیكردن مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەولەویەتی پرۆژەو توێژینەوەكانی پاسەوانە.

تێكچوونی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی

ئەگەر راگەیاندنی بەرپرسیار و راستگۆ و راستەقینە گرنگی زۆری هەبێت بۆ كۆمەڵگە، ئەوا هەڵمەتەكانی بەلارێدابردنی بەمەبەست زانیاریی ساختە و چەواشەكارانە، تەواوی كۆمەڵگە دەشێوێنێت، كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی فراوان تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تەنیوەو میدیا فەرمییەكانیش لە هەرێمی كوردستان و عێراق بوون بە بەشێك لەم پرۆسەیە،  هەر ئەمەشە پاسەوان رێكخستنەوەی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا كردووەتە بچینەی پرۆژە و كارەكانی و لەرێگەی توێژینەوەی بەردەوام و چاودێریكردنی ژینگەی گشتی هەواڵ و زانیارییەوە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی دەكات و زیانەكانی ساختەهەواڵ دەخاتە روو.

ڕاگەیاندن

ئەگەر هەڵبژاردنەكان ئامرازی بەدیهێنەری دیموكراسی بن، ئەوا راگەیاندنی بەرپرسیار دەبنە بزوێنەری ئەو ئامرازانە بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەكی باشتر.راگەیاندنەكان هۆكارگەلی گرنگن و بەدەسەڵاتی چوارەم ناودەبرێن، ئەوان هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە تا دڵنیابن لەوەی كه‌سانی گونجاو هەڵبژێرن لەپێناو چەسپاندن و دروستكردنی بڕیاریی دروست بەرەوە دوارێژێكی باشتر بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق.

شیکارییەکانمان

بڵاوکراوەکان

ڕۆڵ و گرنگی ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکاری، لە ڕۆژنامەوانی کوردیدا

ڕۆڵ و گرنگی ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکاری، لە ڕۆژنامەوانی کوردیدا

توێژه‌رانی بواری ڕۆژنامه‌وانی پێیان وایه‌ كه‌ داهاتووی كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌ جۆری بنكۆڵكاریدایه‌ چونكه‌ پێداویستی هه‌ستانه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌شاری سلێمانی به‌تایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌كی زۆر له‌...

لايەنە نەرێنییەکانی مامەڵەی میدیای کوردی لە سەروبەندی شەڕی داعشدا

لايەنە نەرێنییەکانی مامەڵەی میدیای کوردی لە سەروبەندی شەڕی داعشدا

لەنێــوان میدیــا و تیــرۆردا پەیوەندییەکــى توندتــۆڵ هەیـە، بەتایبـەت دواى گەشـەکردنى میدیـای ئۆنلایـن ئەم پەیوەندییـە چۆتـە ئاسـتێکى مەترسـیدارەوە، بـە واتایەکـى دیکـە هـەروەک چـۆن ئـەو میدیـا نوێیـە ڕۆڵـی هەبـووە لــە کرانــەوەى کۆمەڵگــەکان و فەراهەمکردنــى...

ڕۆڵ و كاریگەریی میدیای كوردی له بەشداری گشتیدا

ڕۆڵ و كاریگەریی میدیای كوردی له بەشداری گشتیدا

ئەم راپۆرته هەوڵێكه بۆ هەڵسەنگاندنی میدیای كوردی و رۆڵی ئەرێنی و نەرێنی له بەشداریی گشتیدا، رەنگدانەوەی ئاراستەكردنی زانیارییەكان لەكەناڵه فەرمی و نافەرمییەكان “سۆسیال میدیا” لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان دەخاته روو، هەروەها شەنوكەوی ئەو هۆكارانه دەكات كه بونەته هۆی...

رۆڵی دەزگای چاودێری میدیایی، بۆ كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی كوردستان

رۆڵی دەزگای چاودێری میدیایی، بۆ كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی كوردستان

ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (ڕۆڵی دەزگای چاودێری میدیایی،بۆ کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان) ە مەبەستی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا دۆزینەوەی ئەو ڕێگاو شێواز و چارەسەرییانەیە کە بۆ چاودێری جوڵەو ناوەڕۆکی پەیامی کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن گرنگ و پێویستن نەک دروستکردنی...

قەیرانی کەمبونەوەی ئاو لە عێراق : ڕەهەندەکانی ، میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبونەوەی

قەیرانی کەمبونەوەی ئاو لە عێراق : ڕەهەندەکانی ، میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبونەوەی

ئەو جوگرافیایەی نیشتیمانی عەرەبی تێیدا هەڵکەوتووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریکا ، بەوە ناسراوە کە وشکە ، ڕووباری کەمە ،ڕێژەی باران و بەفر تێیدا کەمترە لە جەمسەرەکانی دیکەی گۆی زەوی ، هەروەها پلەی گەرما تیایاندا بەرز و ئاستی هۆشیاری حوکمڕانییان وەکو...

بەرکەوتەی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی (٢٠٢١) دا

بەرکەوتەی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی (٢٠٢١) دا

ئەم ڕاپۆرتە دەنگەکانی(پارتی، یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەگەڕ دەخاتەوە، تا بزانێت هەر حیزبێک لەسەر ئاستی ١٢ بازنەکەی هەرێمی کوردستان چەند کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراقدا بەردەکەوێت. Download...

میدیا

ڤیدیۆ تایبەتەکان

ڕاپرسی

ڕای گشتی

Elections

فۆڕمی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ

بەشداربوی بەرێز:

لەماوەی ساڵی رابردوودا رێكخراوی پاسەوان بەشێوەیەكی سەرەكی پرۆژەی ساختەهەواڵی كردووە بە پێشەنگی كارەكانی كە تایبەتە بە بەدواداچوون و ساغكردنەوەی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا فەرمییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، راستییەكان بۆ هاوڵاتییان دەخاتە روو.

ئەم فۆرمە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ و خوازیارین لە دیدی بەڕێزتانەوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەكە بكەین و لەرێی سەرنجەكانی ئێوەوە بتوانین پرۆژەكە بەرەوە پێش ببەین.

سوپاستان دەكەین ئەگەر لە رێگەی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەوە چەند خولەكێك لەكاتی خۆتانمان پێببەخشن.