خزمەتگوزاری

بواری خزمەتگوزاری

سیاسەتی گشتی

سیاسەتی گشتی و چاکسازییە جەوهەریەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاڵۆزن. ئەمەش سەرەڕای یارمه‌تیدانی لەلایەن   کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه‌وه بۆ بەهاناوەچوونی حکومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشكردنی ئەدای حوکمڕانی و داڕشتنی سیاسەت.

لەم نێوەندەدا پاسەوان لە رێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیانەوە رێبازێكی نوێ بۆ پێشخستنی سیاسەتە گشتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەبەر، پاسەوان بڕوای وایە چاكسازییەكان پشتبەستوو بە ئەنجامی توێژینەوەكان بەرهەمداردەبن.

ژینگە

بابەتێكی بایەخدار لە چوارچێوەی سیاسەتەگشتییەكاندا بەلای پاسەوانەوە بریتییە لە پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لە كارەساتە ژینگەییەكان.لە پەتای كۆرۆناوە فیێربووین كە دەتوانین بەخێرایی خۆمان بگونجێنین و بگۆڕێین لەگەڵ دۆخی نوێی ژینگەییدا، تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامەكانیش دژواربن، بەڵام هێشتا دەتوانین بۆ ماوەیەك چەند هەفتە یان چەند مانگێك دامەزراوە گشتییەكان دابخەین و خۆمان لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان داببڕین و ئەگەر پێویست بكات شێوازی ژیانمان بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕین، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە هانده‌ری گۆڕانکارییە ئاساییه‌كان لەناوماندا ده‌شێت هه‌بن، هەر بۆیە، زانیاری بەنرخ و تێڕوانین و داتاكان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی گرنگن بۆ پاسەوان.

هەڵبژاردنەکان

ئەگەر حكومڕانیی تەندرووست لەرێگەی سیستمی دیموكراسییەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردن داینامۆی ئەو حكومرانییەتەیە، هەڵبژاردن سیستمی هاوسەنگییە، لە رێیەوە توانا و دەسەڵات دەدات بە هاوڵاتییان كە دەسەڵات هەڵبژێرن و بەهەمان شێوەش لەسەر دەسەڵات لایانبەرن ئەگەر وەڵامدەرەوەی خواستەكانی هاوڵاتییان نەبوون.

لەم سۆنگەیەوە پاسەوان بایه‌خێكی زۆر ئه‌دات بە ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی ناوخۆیی و شیكردنه‌وه‌ی داتای هەڵبژاردن. زانیارییه‌كان پۆلێن ده‌كات بۆ ده‌رئه‌نجامی زرنگانه و ئەنجامەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مافەکانی مرۆڤ

بابەتەكانی مافی مرۆڤ و ژینگە پارێزی، بەشێوەیەكی تەواو نزیك پەیوەستن بەیەكەوە و رووداوە ژینگەییەكان كاریگەریی تەواو لەسەر مافەكانی مرۆڤ دروست دەكەن.

داكۆكیكردن مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەولەویەتی پرۆژەو توێژینەوەكانی پاسەوانە.

تێكچوونی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی

ئەگەر راگەیاندنی بەرپرسیار و راستگۆ و راستەقینە گرنگی زۆری هەبێت بۆ كۆمەڵگە، ئەوا هەڵمەتەكانی بەلارێدابردنی بەمەبەست زانیاریی ساختە و چەواشەكارانە، تەواوی كۆمەڵگە دەشێوێنێت، كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی فراوان تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تەنیوەو میدیا فەرمییەكانیش لە هەرێمی كوردستان و عێراق بوون بە بەشێك لەم پرۆسەیە،  هەر ئەمەشە پاسەوان رێكخستنەوەی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا كردووەتە بچینەی پرۆژە و كارەكانی و لەرێگەی توێژینەوەی بەردەوام و چاودێریكردنی ژینگەی گشتی هەواڵ و زانیارییەوە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی دەكات و زیانەكانی ساختەهەواڵ دەخاتە روو.

ڕاگەیاندن

ئەگەر هەڵبژاردنەكان ئامرازی بەدیهێنەری دیموكراسی بن، ئەوا راگەیاندنی بەرپرسیار دەبنە بزوێنەری ئەو ئامرازانە بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەكی باشتر.راگەیاندنەكان هۆكارگەلی گرنگن و بەدەسەڵاتی چوارەم ناودەبرێن، ئەوان هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە تا دڵنیابن لەوەی كه‌سانی گونجاو هەڵبژێرن لەپێناو چەسپاندن و دروستكردنی بڕیاریی دروست بەرەوە دوارێژێكی باشتر بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق.

بلۆگەکان

پۆستە تایبەتەکان

شیکارییەکانمان

بڵاوکراوەکان

رێكار و هەنگاوەكانى ئامادەكارى هەڵمەتى هەڵبژاردن

رێكار و هەنگاوەكانى ئامادەكارى هەڵمەتى هەڵبژاردن

ئامادەکردنى دانا جەمیل پێشەکى: هەڵمەتى هەڵبژاردن گرنگترین قۆناغى رێکارەکانى هەڵبژاردنە و لە رێگەیەوە کاریگەرى لەسەر دەنگدەر دروست دەکات و تارادەیەک زەمانەتى بردنەوەو دۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، لە بوارى هەڵبژاردندا سێ جۆر هەڵمەتى هەڵبژاردن هەیە کە بەناسەرکەوتوو...

سیستەمی هەڵبژاردن و دابەشكاری بازنەكانی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020

سیستەمی هەڵبژاردن و دابەشكاری بازنەكانی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020

رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كەپاش نزیكەی یەك ساڵ لەگفتوگۆ مانەوە لەنێوان ململانێی هێزە سیاسیەكاندا، سەرئەنجام رۆژی شەممە بەرواری 24/10/2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابەشكاری بازنەكانی هەڵبژاردنی بۆ شانزە پارێزگا تەواو كردو، دەنگی لەسەردرا،...

کورد لە کوێی پلان و گەشەی چیندایە؟

کورد لە کوێی پلان و گەشەی چیندایە؟

سیڤان سەعید. زانکۆی شانشی، چین یەکێک لە کاراکتەرە زۆر تایبەتەکانی کولتوور و سیاسەتی چین کە دەکرێ وەک کلیلی سەرکەوتنیش بەناوبکرێت؛ ئەوەیە کە چین زۆر چالاکانە هەوڵیداوە دونیا بناسێت و لە هزر و کولتوور و مێژووی دونیا تێبگات، بەڵام نەیهێشتووە یان نەیویستووە دونیا لە چین...

بڵاوکردنەوەی “زانیاریی هەڵە” و “زانیاریی هەڵبەستراو” لە ڕاگەیاندنەکان و کاریگەری لەسەر ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێمی کوردستاندا

بڵاوکردنەوەی “زانیاریی هەڵە” و “زانیاریی هەڵبەستراو” لە ڕاگەیاندنەکان و کاریگەری لەسەر ژینگەی هەواڵ و زانیاریی لە هەرێمی کوردستاندا

پوختەی توێژینەوەكە: ئەو بابەتەی ئەم توێژینەوەیە تاوتوێی دەکات، بە یەكێك لە بابەتە جێبایەخ و مشتومڕهێنەکان هەژماردەكرێت، كە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە (Misinformation )و زانیاریی هەڵبەستراو (Disinformation)ـە لە رێگەی ئامرازە کۆنباو (تقلیدی)ـیەکان و سەکۆکانی تۆڕەکانی...

میدیا

ڤیدیۆ تایبەتەکان

ڕاپرسی

ڕای گشتی

Elections

فۆڕمی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ

بەشداربوی بەرێز:

لەماوەی ساڵی رابردوودا رێكخراوی پاسەوان بەشێوەیەكی سەرەكی پرۆژەی ساختەهەواڵی كردووە بە پێشەنگی كارەكانی كە تایبەتە بە بەدواداچوون و ساغكردنەوەی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا فەرمییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، راستییەكان بۆ هاوڵاتییان دەخاتە روو.

ئەم فۆرمە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ساختەهەواڵ و خوازیارین لە دیدی بەڕێزتانەوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەكە بكەین و لەرێی سەرنجەكانی ئێوەوە بتوانین پرۆژەكە بەرەوە پێش ببەین.

سوپاستان دەكەین ئەگەر لە رێگەی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەوە چەند خولەكێك لەكاتی خۆتانمان پێببەخشن.