دەربارەی ئێمە

 

دەربارەی پاسەوان:

دیدگامان: ئازادی بەدەستهێنانی زانیاریی دروست لەپێناو چاكەی گشتیدا.

ئەركه‌كانمان: به‌ره‌وپێشبردنی سیاسەتەگشتییەكان –  گرتنەبەری شاڕێی توێژینەوە، شیکردنه‌وه و ڕاهێنان.

پاسەوان لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. ڕێکخراوێکی ناسیاسیی سەربەخۆی قازانج نەویستە. بێماندووبوون ئامانجەكانمان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ له‌پێناو چارەسەرکردنی پرسە هه‌ره‌گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه له هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

ستاف و تیمەكانی پاسەوان بێماندووبوون و لێبڕاوانە تێدەكۆشن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و لەرێگەی توێژینەوەو پرۆژەكانییەوە دەبنە بڵنگۆی دەنگی هاوڵاتیان و گەیاندنی بە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی هەرێم.

ئێمە دژ به زانیاری نادروست و ساختە هەواڵ ده‌جه‌نگین به‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری سیستەمی ژینگه‌ی هەواڵ و زانیاریی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ده‌كه‌ین. دڵنیاین لەوەی كە توێژینەوەی زرنگانه و داتای پڕواتا، سیاسه‌تداڕێژه‌ران و ڕابه‌ره سیاسیییه‌كانی تر و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه هانئه‌دات  بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانکاریی ئەرێنی له كۆمەڵگەدا.

گومانی تێدانییە كە  كوردستانێكی بەهێز لەڕێی هەماهەنگی رێكخراوەكان و دامودەزگا گشتییەكان و پاڵپشتیكردنی پرۆسەی دیموکراسی و، بره‌ودان به‌ هاوڵاتیبوونی بەرپرسیار، لەم پێناوەشدا پاسەوان سەرنج دەخاتە سەر جومگە سەرەكییەكانی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا،  بۆ بنیاتنانی دوارۆژێكی گەشتر و ژیانی شایستە بۆ هاووڵاتییان.

ئەو بەهایانەی ستافەكانی پاسەوان پێوەی پابەندن و هۆكارن بۆ سەركەوتن و گەشبینیمان پێدەبەخشن بریتین لە ، سەلامەتی، دەستپاکی، به‌رپرسیاری، کاری به‌كۆمه‌ڵ، ڕێزگرتن و کۆمەڵگه‌.

كاریی هەرەوەزی و بەكۆمەڵ هێز بە گۆڕانكاریی ئەرێنی دەبەخشێت، لەم سۆنگەیەوە پاسەوان دەبێتە بزوێنەری كاریی بەكۆمەڵ و هەرەوەزی لەپێناو پێشخستی كۆمەڵگەو دروستكردنی گۆڕانكاریی ئەرێنی تێیدا.

پاسەوان رێكارێكی پڕ شانازی پەیڕەودەكات بەوەی كە دەرفەتی یەکسان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ كارمەندەكانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، تەمەن، نه‌ژاد، ئاین و په‌یوه‌ندیبوونی سیاسی.

پاسەوان

بەهاكانمان

بنەمای سەرەكی بەهاكانی ئێمە نرخاندنی هەموو دەنگەكانی كۆمەڵگەیە، پێمان وایە هەموو كەسێك لە بواری خۆیدابێت یاخود نا، توانای بەشداریكرنی هەیەو پێویستە سەرنج و هەوڵەكانیان رێزلێگیراوبێت.

بەدەر لە ئەنجامدانی توێژینەوەكانمان، پاسەوان لە رێگەی چاودێریكردنی ژینگەی گشتی هەواڵ و زانیاریی هەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاریی زانیاریی ناراست و هەواڵی ساختە و تێكچونی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی دەبێتەوە.

پاسەوان تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی توێژینەوەی بێلایەن به‌رهه‌م بهێنێت کە ڕوانین و شیكردنه‌وه‌ی به‌هادار ده‌سته‌به‌ربكات و چارەسەری ئه‌و کێشە ئاڵۆزانه‌بكات ڕووبەڕووی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبنه‌وە. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له پرسی جۆراوجۆر بۆ چارەسەر كردنیان، بەڵام پاسەوان سەرنجده‌خاته‌سەر ئەوپرسانەی کە زۆرترین كاریگەرییان هەیەو هێزی زانیاریی و توێژینەوە دەكاتە ئامرازێك بۆ بەرژەوەندی گشتی و سەرنجراكێشانی سیاسەتوانان و دارێژەانی پلانی سیاسیی بۆ كاركردن لەسەر ئەو پرسە هەنوكەییانە.

پاسەوان پابەندییەكی بەهێزی هەیە بۆ گەشەسەندنی كاریی ئاسۆیی لەكۆمەڵگەدا، بەسوود وەرگرتن لە توانایی بە كۆمەڵ بۆ پەرەپێدانی سیاسەتەگشتییەكان، پاسەوان لەوە دڵنیایە كە پێویستە كۆمەڵگە پێكەوە دەستبەكاربن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.

سوپاس بۆ هاوبەشبوون و پاڵپشتی ئەم ئەرکە بۆ داهێنانی گۆڕانکاری ئەرێنی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

ئه‌ی چۆن پاسەوان به‌م ئه‌ركانه‌ هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌مه‌ش گرنگه. پابه‌ندییه‌كی بەهێز هەیە بە یەکخستنه‌وه‌ی ئاسۆیی، گەشەی ئۆرگانیکی، و سوودوەرگرتن لە توانایی بەکۆمەڵ بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی گشتی. پاسەوان دەزانێت کە بۆ ئه‌وه‌ش پێویستئه‌كات کۆمەڵگە پێکەوە، ده‌ستبه‌كاربن. سوپاس بۆ هاوبەشبوون لەگەڵ و پاڵپشتی ئەم ئەرکە بۆ داهێنانی گۆڕانکاری ئەرێنی لە عێراقدا.

هاوبەشەکان

دیدگامان

ئازادی بەدەستهێنانی زانیاریی دروست لەپێناو چاكەی گشتیدا.

ئەركه‌كانمان

به‌ره‌وپێشبردنی سیاسەتەگشتییەكان –  گرتنەبەری شاڕێی توێژینەوە، شیکردنه‌وه و ڕاهێنان.

تیم

ناسینی تیمەکە

Harem Karem

بەڕێوەبەر

Dana Jamil

جێگری بەڕێوەبەر

HALSHO ABDUL FATAH

بەرپرسی پەیوەندییەکان

KARDO OTHMAN

بەڕێوەبەری پڕۆژەکان

HERSH ABDullah

بەرپرسی دارایی

tofiq ahmed

بەرپرسی ئایتی