باشترکردنى پرۆگرامەکانى هاوکاریی کۆمەڵایەتى لە دۆخى قەیراناویدا
لە بنەمادا هاوکاریی کۆمەڵایەتى پایەیەکى سەر ەکى و بنچینەیی بەدیهێنانى دادى کۆمەڵایەتى و دەستەبەر کردنى سەقامگیریی دار ایی و پار استنى شکۆى مرۆڤە، بەڵام ئەم بنەمایانە لە عێراق و هەرێمى کور دستاندا نەچەسپێندر اون،بەجۆرێک ز ۆرێک لە گروپە پەر اوێزخراوەکانى وەک خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، گەنجانى دەرەوەى شار ەکان و کەسانى بەتەمەن و خێزانە هەژ ار ەکان و ئاوار ەکانى ناوخۆ و ئەو خێزانانەى لەلایەن ژ نانى کەمدەر امەتەوە سەرپەر شتى دەکرێن، ر ووبەر ووى ئاستەنگى بەر چاو دەبنەوە لە دەستراگەیشتنیان بە هاوکاریی پێویست. بەشێکى هۆکار ی بەر دەوامى ئەم ئاستەنگانە دەگەڕێتەوە بۆ مۆدێل و بژار دەکانى هاوکاریی کۆمەڵایەتى کە بەر دەوام و رێکخراوو دڵنیاکەر ەوەنین و کاریگەر ن بە گۆڕ انکارییە سیاسیی و کار گێڕییەکان، ئەمە جگە لەوەىیاساکانى ئەو بوار ەیش نە لە
عێراق و نە لە هەرێمى کور دستان نەیانتوانیوە ر ەنگرێژى ر وونى ئەو پرۆسەیە بکەن و تار ادەیەکى ز ۆر لەدواى ر ووداوەکانەوەن، بۆ وێنا، لە ئاستى ناوخۆییدا یاساى پار استنى کۆمەڵایەتى لە عێراق کە لە ساڵى ٢٠١٤دا دەر کراوە، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕ ى داعش و تیرۆر کە ژ ان و کۆچ و ئاوار ەبوونێکى بێئەنداز ەى لێکەوتەوە، هەر وەها بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید ١٩ کاریگەریی لەسەر دانیشتووان فراوانترکرد، لەلایەکى دیکەیشەوە گۆڕ اندارییەکانى کەشوهەوا ئالانگارییەکانى ئاڵۆز ترکردووە. بەهەمان شێوە کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرسی پار استن و هاوکاریی کۆمەڵایەتى لە عێراقدا کەم نین، قەیرانەکانى ئەم دواییە لە ئۆکرانیا، غەز ز ە، یەمەن، لوبنان و سوریا، سەر نجى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى لاداوەو بوونەتە هۆى کەمکردنەوەى هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.