دەستەبەرکردنى بەرپرسیارێتى لە هاوکاریی کۆمەڵایەتییدا لە کوردستان
ئــەم پوختــەى توێژینەوەیــە لێکۆڵینــەوە و وردبینیــى لــە ئاســت و شــێوازى مامەڵەى بەرپرسـیارانە دەکات لە چوارچێوەى پرۆسـەى هاوکاریی کۆمەڵایەتیدا لــە هەرێمــى کوردســتانى عێــراق، ســەرنجى تــەواو دەخاتــە ســەر تێڕوانینەکانــى کارمەندانـى هێڵـی پێشـەوەى دابینکەرانـى هاوکاریـی کۆمەڵایەتـى «واتـە ئـەو کارمەندانـەی کـە هاوکارییەکـە دەگەیەننـە دەسـتی سـوودمەندان»، بەتایبـەت لــەدواى ســاڵى «٢٠١٥»ـــەوە کــە زیاتــر هانــا بــراوە بــۆ ڕێکخــراوە ناوخۆیــی و نێودەوڵەتییــەکان بــە مەبەســتى دابینکردنــى پێداویســتییەکانى هاوڵاتییــان و کەسـانى پەراوێزخـراو، ئەمـەش لەبەرئـەوەى حکوومەتـى هەرێمـى کوردسـتان نەیتوانیوە لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکى کارا بگێڕێت.