ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات پەیوەندی نێوان چەمکەکانی (پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی، هۆشیاری سیاسی، پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی) بدۆزێتەوە، پاشان ئاماژە بە سەرهەڵدانی پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی کاریگەری و گرنگی ڕۆڵیان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و ژیانی خەڵکدا، دواتر بزانین تا چ ڕادەیەک کاریگەری لەسەر هۆشیاری سیاسی تاکەکان هەیە، پاشان کاریگەری پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە داهاتوودا بە کوێ دەگات، وە ئایا هۆکارێک دەبێت بەدەستی جەماوەرەوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، یان دیسانەوە دەسەڵاتداران دەتوانن ئەم هۆکارەش وەک هۆکارەکانی تر بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن و وەک جۆرێکی تر لە چاوبەست کردن ئامانجەکانیانی پێ بەدی بهێنن.
تەواوی توێژینەوەكە: