ئــەم ڕاپۆرتــە ســەرنجى ورد دەخاتــە ســەر شــیکاریی ژینگــەی سیاسـیی و یاسـایی و هەروەهـا ڕێکارەکانـى کۆمسـیۆنى بـاڵاى هەڵبژاردنەکانــى عێــراق و کاریگەرییــە نەرێنییەکانیــان لەســەر پرۆسـەى هەڵبـژاردن و زیادکردنـى ئاسـتى بێمتمانەیـی دەنگـدەر بـە هەڵبـژاردن و حکوومـەت و پارتـە سیاسـییەکان؛ بـە جۆرێـک کــە پرســیاری جددیــى لەســەر ئاســتى ڕەوایەتیــی پەرلەمــان و حکوومەتـى داهاتـووى هەرێمـى کوردسـتان درووسـت دەکات، بەتایبـەت ئەگـەر لـە هەڵبژاردنـى خولـى شەشـەمى پەرلەمانـى کوردســتان تەنیا(٦٠٪)ـــى دەنگــدەران بەشــداریى هەڵبــژاردن بکەن، ئەوا ئەم خولەی پەرلەمانى کوردستان تەنیا نوێنەرایەتى (٢٨.٩٪)ـــی هاوڵاتییانــى هەرێــم دەکات، هەروەهــا بەپێــوەری زۆرینـەى (٥٠ +١) بـۆ پێکهێنانـى کابینـەى دەیەمـی حکوومەتـى هەرێمــى کوردســتان، ئــەو ڕێژەیــە زۆر کەمتــر دەبێتــەوە و دادەبەزێـت بـۆ (١٤.٧٪)ــی هاوڵاتییانـى هەرێمـى کوردسـتان، خـۆ ئەگـەر ڕێـژەى بەشـدارییکردن لـەوەش کەمتـر بێـت، ئـەوا ئاسـتى ڕەوایەتیــى پەرلەمــان و حکوومــەت بــۆ نوێنەرایەتییکردنــى هاوڵاتییانـى هەرێمـى کوردسـتان لـەو ڕێژەیـەش کەمتـر دەبێـت. ئەمەیــش بەلەبەرچاوگرتنــى ژمــارەى دانیشــتوانى هەرێمــى کوردسـتان کـە بەپێـى داتاکانـى وەزارەتـى پلاندانانـى عێراقـى بـۆ سـاڵى ٢٠٢٣ بریتییـە لـە ٦٠٠٣٥٥٤ شـەش ملیـۆن سـێ هـەزار و پێنجسەد و پەنجاو چوار کەس، بەم پێیەش هەر کورسییەکى پەرلەمـان نوێنەرایەتـى نزیکـەى ٦٠٠٠٠ شەسـت هەزار هاوڵاتى هەرێمى کوردستان دەکات.