شیکارییەکی ئاماریی پێشبینییکارانە بۆ چانسی پارت و کاندیدەکان

لــەم ڕاپۆرتــەدا بــە وردیــى ســەرنج خراوەتــە ســەر هەڵســەنگاندنى ئاســتى دەنـگ و سـەنگى لایەنـە سیاسـییەکان بـە لەبەرچاوگرتنـی گریمانـەی ئـەوەی ئەگـەر ڕێـژەى بەشـدارییکردن (٦٠٪) بێـت لـە هەر یـەک لە بازنەکانى هەڵبژاردندا، هەروەهــا پشــت بەســتراوە بــە ئەنجامــى هەڵبژاردنەکانــى خولــى پێنجەمــى پەرلەمانى کوردستان ساڵى (٢٠١٨) و هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانـى عێـراق لـە سـاڵى (٢٠٢١)، لەسـەر ئـەو بنەمایانـە و بـۆ شـیتەڵکردنى دەنـگ و سـەنگى هـەر یـەک لـە هێـزە سیاسـییەکان؛ شـەش ئەگـەر خراونەتـە ڕوو کە بریتیین لە:

  • یەکەم: ئەگــەر هێــزە کێبڕکێکارەکانــى هەڵبــژاردن هەمـان دەنگـى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردسـتان (٢٠١٨) بەدەست بهێننەوە.
  • دووەم: ئەگــەر هێــزە کێبڕکێکارەکانــى هەڵبــژاردن هەمــان دەنگـى هەڵبژاردنـى ئەنجوومەنـى نوێنەرانـى عێـراق (٢٠٢١) بەدەست بهێننەوە.
  • سێیەم: ئەگــەر هێــزە کێبڕکێکارەکانــى هەڵبــژاردن دەنگــى گریمانەیــی لەســەر بنەمــاى ئەنجامــى هەڵبژاردنــى پەرلەمانى کوردستان (٢٠١٨) بەدەست بهێنن.
  • چوارەم: ئەگــەر هێــزە کێبڕکێکارەکانــى هەڵبــژاردن دەنگــى گریمانەیــی لەســەر بنەمــاى ئەنجامــى هەڵبژاردنــى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق (٢٠٢١) بەدەست بهێنن.
  • پێنجەم: ئەگـەر هێزە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن دەنگــى گریمانەیــی لەســەر بنەمــاى ئەنجامــى هەڵبژاردنــى پەرلەمانــى کوردســتان (٢٠١٨) بەدەســت بهێنــن بــە لەبەرچاوگرتنــى بەرکەوتــەى هەڵبــژاردن بــۆ هەرکورسییەک بە گریمانەى ڕێژەى (٦٠٪) بەشدارییکردن
  • شەشەم: ئەگـەر هێـزە کێبڕکێکارەکانـى هەڵبـژاردن دەنگــى گریمانەیــی لەســەر بنەمــاى ئەنجامــى هەڵبژاردنــى ئەنجوومەنــى نوێنەرانــى عێــراق (٢٠٢١) بەدەسـتبهێنن بـە لەبەرچاوگرتنـى بەرکەوتـەى هەڵبـژاردن بۆ هەرکورسییەک بە گریمانەى ڕێژەى (٦٠٪) بەشدارییکردن.

زیاتر بخوێنەرەوە