لەکاتێکدا هەرێمى کوردستانى عێراق ڕووبەڕووی دۆخى قەیراناویى و ئاوارەیی و تێکچوونى باری ئابووریى و گرفتى کۆمەڵایەتیى و کارییەگەرییەکانى گۆڕانى ژینگەیی بووەتەوە، کەسانى پەراوێزخراو؛ بەتایبەت ئەوانەى ڕووبەڕووى ئەزموونى ئاڵنگارئامێزی هەمەجۆر و گۆشەگیریی و نایەکسانیى دەبنەوە؛ بە شێوەیەکى ناجۆر و ڕێژەیی کاریگەرییان لەسەرە و زۆربەیان بێکارن و هەژار کەوتوون، بە جۆرێک تەنانەت دەستڕاگەیشتنیشیان بە چارەسەرى تەندرووستیی سنووردارە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکارییە فەرمییەکان بە شێوەیەکى فراوان بەردەست نیین. دەستەوەستانی دامەزراوە فەرمییەکان لە دابینکردنى هاوکاریی کۆمەڵایەتییدا، وای کردووە ئەو گرووپە پەراوێزخراوانە پشت بە هاوکاریی نافەرمیی و تایبەت ببەستن. ئەم توێژینەوەیە «کە لە هەرێمى کوردستانى عێراق ئەنجام دراوە »، سەرنجى تەواوى لەسەر بارودۆخى ژیانى ئەندامانى گرووپە پەراوێزخراوەکانە و ئەزموونیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە هاوکاریی کۆمەڵایەتیى دەخاتە ڕوو، توێژینەوەکە بە شێوەیەکى مەیدانیى و بە بەشداریی گرووپێک لە ژنانى خاوەنپێداویستیى تایبەت لە سلێمانى و گرووپێک لە گەنجانى هەڵەبجە ئەنجام دراوە. تیشک دەخاتە سەر کاردانەوە نەرێنییە دەروونیى و کۆمەڵایەتیی و سۆزدارییەکانیان و ئەو شکستانەى ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەکاتى وەرگرتنى هاوکاریی کۆمەڵایەتییدا، هەروەها لە کۆتاییشدا کۆمەڵێک ڕاسپاردە دەخاتە ڕوو سەبارەت بە بایەخی پاراستنى شکۆى مرۆڤ و درووستکردنى ژینگەیەکى سەلامەت و دابینکردنى پێداویستیى هەمەجۆر و کاریگەر لە پرۆسەى دابینکردنى هاوکاریی کۆمەڵایەتییدا.
زیاتر بخوێنەرەوە